ترەمپ: ئەمریكا پەیوەندییەكی باشی هەیە لەگەڵ پیۆنگ یانگ

09:26 - 24/08/2019
جیهان

ترەمپ: كیم جۆنگ ئون زۆر ڕوون و ڕاشكاوە لەگەڵمدا

لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی كۆریای باكوور, دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت, ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا پەیوەندییەكی باشی هەیە لەگەڵ پیۆنگ یانگ. 

دوای ئاشكراكردنی نوێترین تاقیكردنەوەی موشەكیی پیۆنگ یانگ, دۆناڵد ترەمپ لە كۆشكی سپی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند, كیم جۆنگ ئون ڕێبەری كۆریای باكوور زۆر ڕوون و ڕاشكاوە لەگەڵیداو واشنتۆن و پیۆنگ یانگ پەیوەندییەكی باشیان هەیە. 

تائێستا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاو كیم جۆنگ ئون ڕێبەری كۆریای باكوور سێ جار یەكیان بینیوە, نوێترینیان مانگی حوزەیرانی رابردوو بوو لەو ناوچە سنوریە لە چەكداماڵراوەی نێوان هەردوو كۆریاكە.

كۆریای باشوور پێی وایە پیۆنگ یانگ لە چەند هەفتەی رابردوودا, نوێترین تاقیكردنەوەی موشەكی ئەنجام داوە, واشنتۆنیش پشتڕاستی دەكاتەوە.  

56 جار خوێندراوەتەوە