خۆکوشتنی ژنێک بەهۆی هێنانی ژنی دووەم لەلایەن مێردەکەیەوە

12:27 - 23/08/2019
کوردستان

بەپێی زانیارییەکانی مافی مرۆڤی هەنگاو ژنێک لە زەڕین ئاوای دێهلۆرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی هێنانی ژنی دووەم لەلایەن مێردەکەیەوە ئاگری لەخۆی بەرداوە و گیانی لە دەستداوە.


ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەدەکات "نەخۆشخانەی گشتی ئیلام ڕایگەیاندووە سەرەڕای گەیاندنی ژنێک بەناوی ماندانا حوسێنی بە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەوە و دوای وەرگرتنی هەموو چارەسەرەکان گیانی لە دەستداوە".

ژنەکە دایکی چوار کوڕ بووە و دوای ٤ رۆژ مانەوە لە نە خۆشخانە بە هۆی  بەرزبوونی ڕێژەی سووتانەکەی، گیانی لەدەستداوە.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ی زایینییەوە واتە لە ماوەی نزیکەی ٩ مانگدا زیاتر لە ١٦٥ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتووە کە ٤٠ حاڵتیان (زیاتر لە ٢٤٪ی کۆی حاڵەتەکان) تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە".

7477 جار خوێندراوەتەوە