هاوڵاتیان هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانیان بیرماوە؟

09:04 - 22/08/2019
کوردستان

سەكۆی بەشداری گشتیی و  ڕێكخراوی ئاڕ , ئای , دی و  ئێن , پی , ئەی  , نەرویجی لە شاری سلێمانی سیمینارێكیان ڕێكخست بۆ ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و  چالاكانی كۆمەڵی مەدەنی و شارەزایان و نوێنەری زۆرینەی چین و توێژەكان  , سەبارەت بە كار و ئەركی ئەنجومەنی شارەوانییەكان لە  هەرێم , یەكێك لە ڕێكخەرانی سیمینارەكەش ڕایدەگەیەنێت لە ئایندەیەكی نزیكدا ڕاسپاردەیەك ئاڕاستەی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن تا چارەنوسی ئەنجومەنی شارەوانییەكان یەكلابكەنەوە.

 

 بۆ یەكەم جار و نزیكەی 19 ساڵ لەمەوبەر,   هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەكان لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو , بە وتەی شارەزایان بۆ ئەو قۆناغەی هەرێمی كوردستان  رۆڵ و گرنگی خۆی هەبوو , هەڵبژاردنەكەش بۆ ماوەی 4 ساڵ بوو 

نزیكەی 19 ساڵە هەلبَژاردنیان بۆ نەكراوە , ئێستا ئەنجومەنەكانی  شارەوانیەكان لە نێوان چالاككردنەوە و هەڵوەشاندنەوەدا ماونەتەوە , داوا دەكرێت ئەنجومەنێكی نوێ‌ بۆ شارەوانییەكان پێك بهێنرێت , ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش ئاماژە بەوە دەكات ئەنجومەنی شارەوانیەكان لە بەردەم قەیرانی گەورەدایە و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش لە 7-3-2017 داوای لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كردوە هەیكەلی نوێی ئەنجومەنەكانیان بۆ بنێرن بەمەبەستی پەسەند كردن 

شارەزایەكی بواری هەڵبژاردنیش پێیوایە,  ئەنجومەنی شارەوانییەكان,  شەرعیەتی دیموكراسیان نەماوە و ماوەی یاسایی خۆیان تێپەڕاندوە و سیفەتی نوێنەرایەتیكردنیان لە دەستداوە  

سەرۆكی شارەوانی سێوسێنانیش داوا دەكات,  گرنگی زیاتر  بدرێت بە ئەنجومەنی شارەوانییەكان و ئەركی ئەوان بە گرنگ دەزانێت , هاوكات بە نیگەرانیەوە دەڵێت ,  شەرعیەتی یاسایشیان  نەماوە , یەكێك لە ڕێكخەرانی سیمینارەكەش دەڵێت ڕاسپاردەیەك  ئامادە دەكەن و ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیداری دەكەن 


زۆرینەی ئەنجومەنەكانی شارەوانییەكان نیسابی یاسایی تەواو ناكەن ,  بەهۆی گیانلەدەستدانی بەشێك لە ئەندامانیان و  وەرگرتنی پۆستی دیكە لەلایەن بەشێكی دیكەیانەوە, و ەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بە پەیڕەوی ژمارە 5 ی 2017 داوایكردوە  ئەنجومەنەكان بە شێوەیەكی دیكە پێك بهێنرێتەوە  , لە ئێستاشدا چارەنوسی ئەنجومەنەكە بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و لە چاوەڕوانی پەرلەمان و حكومەتدان بڕیاری یەكلاكەرەوەیان لە بارەوە بدان

173 جار خوێندراوەتەوە