وەزیری بارزگانی بەڵێن دەدات دەستی كرێكاری ناوخۆ لەكارگەكاندا زیاد بکات

08:47 - 22/08/2019
کوردستان

 وەزیری پیشەسازی و بازرگانی حكومەتی هەرێم بۆ لە نزیكەوە ئاگادار بوون لە كاری كارگەكان و كوالێتی بەرهەمی ناوخۆ، سەردانی كارگەكانی سنوری هەولێری كرد و بەلێنیدا لەگەڵ بەرزكردنەوەی كوالێتی بەرهەمی ناخۆ، هاوردە كردنیش كەم دەكەنەوە، هاوكات، داواشی لە لەخاوەنكارو كارگەكان كرد كە زیاتر بایەخ بە كرێكار و دەستیی كاری ناوخۆ بدەن.
 
بەمەستی ئاگاداربون لەكاری كارگەكان و كوالیتی بەرهەمی ناوخۆ , وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی كارگەكانی كرد.
 
بەرێوبەری كارگەكان باس لەوە دەكەن كەلەتوانیاندا هەیە پێداویستیەكانی ناوخۆ پر بكەنەوە، بەمەرجێك حكومەتی هەرێم هاوكاریان بكات و بەرهەمی دەرەوەش كەم بكاتەوە.
 
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەلێنیدا لەگەڵ بەرزكردنەوەی كوالێتی بەرهەمی ناخۆ، هاوردە كردنیش كەم دەكەنەوە. داواشی لەخاوەنكارو كارگەكان كرد كە زیاتر بایەخ بە كرێكار و دەستیی كاری ناوخۆ بدەن.
 
بەگوێرەی داتاو ئامارەكانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، نزیكەی 5500 كارگەی جۆراو جۆر و 25 هەزار كۆمپانیای  ناوخۆیی هەن, وەزیری بازرگانی و پیشەسازیش جەختی لەسەر ئەوە كردوە كە پێویستە كارگەكان و كۆمپانیاكانی ناوخۆ زیاتر سود لەبەرهەمی ناوخۆ وەربگرن تاوەكو كەرتی پیشەسازیی ناوخۆ  زیاتر پەرەی پێ بدرێت.

229 جار خوێندراوەتەوە