هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی موچە دەستپێدەكاتەوە

08:37 - 22/08/2019
کوردستان

پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە گەیشتە هەرێم و هەفتەی داهاتوو، موچەی سەرجەم شوێنەكان دابەشدەكرێت.
 
عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان بە KNNی راگەیاند: ئەو بڕە پارەیەی بەغدا دەینێرێت بۆ مووچەی فەرمانبەران، رەوانەی هەرێم كراوەو بەوەش دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان خێراتر دەبێت.

هاوكات، سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، بە KNNی راگەیاند: پاشنێوەڕۆی ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی عێراق، پارەی مووچەی فەرمانبەرانی رەوانەی هەرێمی كوردستان كرد و لە سەرەتای هەفتەی داهاتووە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوەو  سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانەی تائێستا موچەیان وەرنەگرتووە، تا كۆتایی هەفتە موچەكانیان بۆ خەرج دەكرێت.


حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، مانگانە پێویستی بە 881 ملیار دینارە، لەو بڕە 453 ملیار دیناری حكومەتی عێراق دابینی دەكات و ئەوەی تریشی  ‌وەزارەتی سامانە سروشییەكانی هەرێمی كوردستان و لە داهاتی ناوخۆ خەرج دەكرێت.

5529 جار خوێندراوەتەوە