بەوێنە... بۆچی لە قەتەر شەقامەکان رەنگی شین دەکرێن؟

02:35 - 21/08/2019
هەمەڕەنگ

تیمێک لە کاروبارە گشتییەکانی قەتەر بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیایەکی یابانی، پرۆژەی رەنگکردنی شەقامەکانیان خستەبواری جێبەجێکردنەوە.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، بە ئامانجی کەمکردنەوەی پلەکانی گەرما، رەنگی شەقامەکانیان لە رەشەوە گۆڕی بۆ شین.

یەکێک لە ئەندازیارەکانی دەوحە بەناوی سەعد ئەلدەوسەری جەختدەکاتەوە، پلەکانی گەرما 20 پلە لە رێژەی ئاسایی بەرزترەو دانیشتوانی بێزارکردوە، لەبەر ئەم هۆکارە و بۆ پاراستنی تەندروستیش، هەڵسان بەرەنگردنی شەقامەکان لە رەشەوە بۆ شین.

دەشڵێت" جێبەجێکردنی پرۆژەکە سەرەتا لە ناوچەیەکی بەناوبانگی گەشتیاری دەوحەوە دەستمان پێکردوەو سەرکەوتووش بوە، رەنگی شینمان هەڵبژاردوە چونکە 15 بۆ 20 پلەی گەرمی دادەبەزێنێت، بەڵام رەنگی رەش گەرمی هەڵدەمژێت".

هاوکات بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک چاودێری گۆڕانکارییەکانی پلەکانی گەرما دەکرێت و درێژە بە پرۆژەی رەنگکردنەکە دەدرێت بۆ چەند ناوچەیەکی دیکەش.



6637 جار خوێندراوەتەوە