بەوێنە...ترەمپ بۆ جاری دەیەم دەبێتەوە بە باپیر

01:09 - 21/08/2019
هەمەڕەنگ

خێزانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا تا دێت فراوان دەبێت و دووبارە بۆ جاری دەیەم دەبێتەوە بە باپیر.

ئێریک کە کوڕی دۆناڵد ترەمپە، لەگەڵ لارای هاوسەری دووبارە دەبنەوە خاوەن کوڕێک.
 
منداڵە تازە لەدایکبوەکە دەیەم کوڕەزای ترەمپە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەکەی بڵاودەبێتەوە کە تێیدا، ئێریک و لارا و منداڵەکە پێکەوە لە نەخۆشخانەن.

دۆناڵد ترەمەپی تەمەن 73 ساڵ سەرۆکی ئەمریکایەو خاوەنی سێ کوڕە بەناوی ئێریک و دۆن و بارۆن لەگەڵ دوو کچ بەناوی ئیڤانکا و تیڤانی.

ترەمپ، 45مین سەرۆکی ئەمریکایەو لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 1946 لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا لەدایکبووە، باوکی یەکێک لە سەرمایەدارەکانی ئەمریکا. 

2209 جار خوێندراوەتەوە