عێراق؛ هاوپەیمانی سائرون ‌و فەتح بۆ پێكهێنانی حكومەت رێككەوتن

12:56 - 13/06/2018
عێراق

سەدر لە نەجەف لەگەڵ هادی عامری كۆبوەوە
سەدر: پێشتر لەگەڵ عەممار حەكیم ‌و ئەیاد عەلاوی رێككەوتوین


هاوپەیمانی سائیرون بەسەركردایەتی موقتەدا سەدر ‌و هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق رێككەوتن.

موقتەدا سەدر، لەماڵەكەی خۆی لە حەنانە لە نەجەف لەگەڵ هادی عامری فەرماندەی حەشدی شەعبی كۆبوەوە.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەدر رایگەیاند، وەك گەورەترین هاوپەیمانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەتی نوێ لەگەڵ هاوپەیمانی فەتح رێككەوتوون.

سەدر، وتیشی: پێشتر لەگەڵ هەریەكە لە عەممار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە‌و ئەیاد عەلاوی هاوپەیمانی وەتەنیە رێككەوتون.

ئاماژەی بەوەشكرد، درێژە بەگفتوگۆكان دەكەن بۆ دروستكردنی گەورەترین هاوپەیمانی.

لەهەڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردو، لە كۆی 329 كورسی، هاوپەیمانی سائرون 54 كورسی بەدەستهێنا‌و بووە گەورەترین كولتەی پەرلەمانی.

رێككەوتن‌و فەتح ‌و سائرون، دوای چەند رۆژێك دێـ لە سوتانی كۆكاگانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی لە بەغدا.

504 جار خوێندراوەتەوە