وەرگێڕە نوێیەکەی گۆگڵ ئینتەرنێتی ناوێت

12:45 - 13/06/2018
زانستی

کۆمپانیای گۆگڵ بۆ ئەو کەسانەی کە ناتوانن بەشێوەیەکی بەردەوام ئینتەرنێت بەکاربهێنن، خزمەتگوزارییەکەی نوێی راگەیاند. 

 

تایبەتمەندی خزمەتگوزارییەکە لەوەدایە دەتوانێت بەبێ بەکارهێنانی ئینتەرنێت ، گۆگڵ ترانسلێت (وەرگێڕ ) بەکاربهێنیت.

 

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای گۆگڵ ئاشکرایدەکات، گۆگڵ ترانسلێت بەبێ بوونی تۆڕی ئینتەرنێت، لەڕێگەی سیستمی ئاندرۆیدی مۆبایلەوە کار دەکات  و بەردەست دەبێت .

 

لە لێدوانێکی جولی کاتیاو بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری گۆگڵ ترانسلیت بۆ پێگەی ماشابلدا هاتوە ، خزمەتگوزارییەکە بۆ بەکارهێنەران بەردەست دەبێت و دەتوانێت بەبێ تۆڕی ئینتەرنێت رستە بە رستە کاری وەرگێڕانی زمانی پێبکەیت.

2143 جار خوێندراوەتەوە