قەڵادزێ: هەڵسوڕاوێکی گۆڕان کۆچی دوایکرد

09:39 - 17/08/2019
کوردستان

خالید حه‌مە قەڵا ناسراو بە خالید قەڵا هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان لە قەڵادزێ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایکرد.

خالید قەڵا  لە سەرەتای دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە خۆبەخشانە کاری بۆ سەر خستنی به‌رنامه‌ی بزوتنەوەی گۆڕان کردووە و تا دوا سات لە ناو ڕیزەکانی بزوتنەوەکە بەردەوام بووە.

لای خۆیەوە عومه‌ر پاشا، باژێروانی مەکۆی پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت،  بەناوی بزوتنەوەی گۆڕان بە گشتی و هەڵسوراوانی سنوری مەکۆی  پشدەر بە تایبەتی  پرسە و سەرەخۆشی  خۆیان  ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکەن و داواکارن یەزدانی مەزن بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات  و خوا سەبوری كه‌سوكاری بدات.

دەشڵێت، خالید قه‌ڵا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە سنوری مەکۆی پشدەر و خۆبەخشانە هەموو هەوڵ و ماندوبونێکی خستۆتە خزمەت سەرکەوتنی به‌رنامه‌ی بزوتنەوەی گۆڕان و لەدەستدانی ئەو هەڵسوراوە کەلێنێکی گەورەیە بۆ بزوتنەوەکەیان.

خالید حه‌مە قەڵا، لە ساڵی 1982 لە سنوری  قەزای پشدەر  لە دایک بووە و  ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی جەڵدەی دڵەوە کۆچی دوایکرد.

2641 جار خوێندراوەتەوە