هاوڵاتییەک لە قەزای پێنجوێنەوە ئاشکرایدەکات بەشێک لە جوتیاران بە دەرمان
شوتی پێدەگەیەنن و وەک خۆی دەڵێت بە ٢٠ شەو شوتییەکی بچوک بە چەند کیلۆیەک دەگات.
ئەو هاوڵاتییە دەپرسێت وەزارەتی کشتوکاڵ دەبێت ئاگای لەم حاڵەتەبێت و بەو
شێوەیە شوتی پێگەیاندن دەبێتەهۆی چەندین نەخۆشی بۆ هاوڵاتیان.
ئاماژە بەوەشدەکات لەسەر ئەم حاڵەتە مەترسیدارە دەبێت بەڕێوەبەرایەتی
کشتوکاڵی سلێمانی بێتەدەنگ و چیتر دەرمان دەرخواردی هاوڵاتیان نەدرێت.
ئەو هاوڵاتییە گلەی ئەوەش دەکات کە پێشتر شوتی پێنجوێن بەناوبانگ بوو،
بەڵام ئێستا بەهۆی ئەم حاڵەتەوە دەبێت گومان لە هەموو شوتییەک بکەین
لەبازاڕەکاندا.
پاش بڵاوبونهوهی ئهم گرته ڤیدیۆییه، قائیمقامیهتی پێنجوێن بهدواداچونهكانیان دهستپێكردووه و دهركهوتوه تهنها ئهو بێستانه شوتیهكانیان دهرمانیان بۆ بهكارهێناوه و داواش له بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی کردووە ڕونکردنەوەی زانستی لەسەر ئەو دەرمانانە بدەن بۆ هاوڵاتیان.
15756 جار خوێندراوەتەوە