ads top

فەرماندەی گشتیی هەسەدە: ڕێكەوتنی توركیا و ئەمریكا لەسەر ناوچەی ئارام هەمان پڕۆژەی هەسەدەیە

12:34 - 15/08/2019
کوردستان

مەزڵوم كۆبانی: ناوچەی ئارام لە هەندێك شوێن بە قوڵایی 5كیلۆمەتر و لە هەندێك شوێن 14 كیلۆمەترە

فەرماندەی گشتیی هەسەدە, رایدەگەیەنێت: ڕێكەوتنی توركیاو ئەمریكا لەسەر ناوچەی ئارام، هەمان ئەو پڕۆژەیە كە هەسەدە پێشكەشی واشنتۆنی كردوە.


مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە بە ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوزی ڕایگەیاند: رێكەوتنی توركیاو ئەمریكا لەسەر ناوچەی ئارام، هەمان ئەو پڕۆژەیە كە هەسەدە پێشكەشی واشنتۆنی كردوە و ناوچەی ئارامیش لە هەندێك شوێن بە قوڵایی 5 كیلۆمەتر و لە هەندێك شوێن 14 كیلۆمەترە.

راشیگەیاندوە: ئەو پڕۆژەیەی ڕێككەوتنی لەسەر كراوە، ناوچەكانی دیجلە و فورات و سەرێكانی و گرێ سپی لە رۆژئاوای كوردستان دەگرێتەوە.

ئەوەشی خستوەتە ڕوو: توركیا لە كۆبوونەوە سێ رۆژییەكەی لەگەڵ ئەمەریكا، زۆر پێداگریی لە دروستكردنی ناوچەی ئارام كردوە بەو شێوەیەی خۆیان دەیانەوێت، بەڵام پڕۆژەكەی هەسەدەش كە ڕادەستی ئەمەریكامان كراوە گفتوگۆی لەسەر كراوە.

1370 جار خوێندراوەتەوە