كۆیە.. لە 10 مانگدا زیاتر لە 250 كەس بەتۆمەتی بازرگانی ‌و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كراون

08:29 - 14/08/2019
کوردستان


 دادوەرێكی لێكۆڵینەوە ئاشكرای دەكات: پاش ئەوەی چەند بازرگانێكی مادەی هۆشبەر لە كۆیە، دەستگیر كراون, ڕێژەی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەو مادانەوە، لەقەزاكەدا كەمی كردوە.

  
هیمداد مەجید, دادوەری لێكۆڵینەوە لە دادگای بەرایی كۆیە، بە KNNی ڕاگەیاند: لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوەوە تائێستا، تەنها لە قەزای كۆیە, بەهۆی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە, زیاتر لە 250 كەس كە سەرجەم چین و توێژە جیاوازەكانی تێدایە, دەستگیر كراون.


وتیشی: لەو كاتەوەی ژمارەیەك بازرگانی ئەو ماددە هۆشبەرانە دەستگیر كراون, بەشێوەیەكی بەرچاو ڕێژەی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانەوە، كەمی كردووە.


ئاشكراشی دەكات، لەنێو ئەو كەسانەی دەستگیر كراون, ژمارەیەكیان سەر بە دەزگا ئەمنییەكانن و كەسانی بەرپرسیشیان تێدایە, بەڵام بەشێك لە دەستگیركراوەكان، خەڵكی ناو قەزای كۆیە نین و لەبازگەكاندا دەستگیر كراون.

275 جار خوێندراوەتەوە