سبەینێ پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجییانی عێراق بە رێگەی وشكانی دەست پێدەكات

08:20 - 14/08/2019
کوردستان

 
سەرۆكی دەستەی حەج ‌و عومرەی عێراق رایگەیاند: لە سبەینێوە پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجییان لە مەككەوە، بە رێگەی وشكانی دەست پێدەكات.
 
خالید عەتیە، سەرۆكی دەستەی حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند: سبەینێ پێنجشەممە، گەڕانەوەی حاجییانی عێراقی لە رێگەی وشكانییەوە، دەست پێدەكات و رۆژی هەینیش یەكەم گەشتی ئاسمانی بۆ گەڕانەوەی حاجییان ئەنجام دەدرێت.

 ئاماژەی بەوەش كرد: رۆژانە لە سعودیەوە، شەش گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆكەخانەكانی عێراق ئەنجام دەدرێن. 

خالید عەتییە، ئاشكراشی كرد: لە وەرزی ئەمساڵی حەجدا، 10 حاجیی عێراقی، گیانیان لەدەستداوە.

لای خۆشیەوە، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزراتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم رایگەیاندوە: رۆژی شەممەی داهاتوو، یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێم لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە، دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.

354 جار خوێندراوەتەوە