دەمیرتاش داوایەک ئاڕاستەی دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا دەكات

08:14 - 14/08/2019
کوردستان


سەڵاحەدین دەمیرتاش، داوا لە دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا دەكات، لە سەر دۆسییەكەی‌و لە دژی حكومەتی توركیا، بڕیار بدات.
 
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە، بە رۆژنامەی بیرگوینی توركی رایگەیاندوە: بەڵگەی پێویستیان لەبەردەستدایە و چاوەڕێن رۆژی 1ی ئەیلوول، دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا، لە بەرژەوەندیی دۆسیەكە و لە دژی حكومەتی توركیا، بڕیار دەربكات و داوای ئازادكردنی بكات.

ئاماژەی بەوەش كردوە: بڕیاری دادگای مافەكانی ئەوروپا بۆ دۆسیەكەی ئەو، زۆر گرنگ دەبێت.

لە 4/11/2016، سەڵاحەدین دەمیرتاش‌و ژمارەیەك لە سەركردە و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكارتی گەلان، هەدەپە، بە تۆمەتی هاوكاریكردن‌و بانگەشەكردن بۆ پەكەكە، دەستگیركران و سزای زیندانیكردنی چەندین ساڵیان بەسەردا سەپێنرا.

532 جار خوێندراوەتەوە