باشترین جۆری سی ڤی نوسین بۆ دەستکەوتنی هەلی کار

08:05 - 14/08/2019
جیهان

کاتێک بەدوای کار و دامەزراندندا دەگەڕێیت بۆ ئەوەی خاوەن کار تۆ بناسێت پێویستە سیڤیەکی بەهێزت هەبێت بە تەواوی زانیاری و تواناکانتەوە.

زۆریشن ئەو کەسانەی زانیاری سەرەتاییان نییە بۆ چۆنێتی نوسینی سیڤی، یەکێک لە زانکۆ ناودارەکانی جیهان چەند خاڵێك بە گرنگ دەزانێت لە نوسینی هەموو سی ڤی یەکدا. 

بۆ نوسینی هەموو سیڤیەک هەبونی کەڤەر لێتەرێک وەکو پێشەکی وا دەکات خاوەن کار تەماشای سیڤیەکەت بکات، کەڤەر لێتەر واتە نوسینی کورتەیەک تایبەت بەوەی تۆ کێیت؟ ئەزموونی کارکردنەکانت، خاوەنی چی بڕوانامەیەکیت و تواناکانت لە چی ئاستێکدان؟


بەم هەنگاوانە کەڤەر لێتەرەکەت پڕ بکەرەوە :
ناوی سیانی .... دەرچوی چی بەشێکیت و چەند جۆر بڕوانامەت هەیە؟ چەند ساڵ ئەزموونی کار کردنت هەیە و لەکوێ ؟ خۆت لە چی بوارێکدا بە سەرکەوتوو دەبینیت؟

تا چەند توانای کارکردنت هەیە؟

ئەوەی زۆر گرنگە لە نوسینی سیڤیدا پێویستە ئەو زانیاریانە بخەیتە ڕوو  تایبەت بەو بەشەی سیڤی پێشکەش دەکەیت، ئەمەش لەکاتێکدا ڕەنگە تۆ زیاتر لە بڕوانامەیەک یاخود زیاتر لە ئەزموونێکی کارکردنت هەبێت، بۆ لێهاتووییەکانی دیکەت بە شێوەیەکی گشتی لە کۆتاییدا لەسەریان بدوێیت.

لە زانکۆی هارڤارد و لە کامبرج 5 باشترین ڕێگا بۆ دروستکردنی سیڤی خراوەتە ڕوو:-

-هیچ هەڵەیەکی تایپ یاخود ڕێزمانی لە سیڤیەکەتدا نەبێت. 

 بۆ ئەمە پێویستە پێش ئەوەی سیڤیەکەت پێشکەش بکەیت، دڵنیابیتەوە لەوەی لە سەرەتاوە تا کۆتایی هیچ هەڵه‌یەکی تایپی یان ڕێزمانی تێدا نییە.

-ئەدرێسی تەواوی خۆت وەک؛ ئیمەیڵەکەت و ژمارە تەلەفونەکەت.
پێش ئەوەی سیڤیەکەت پێشکەش بکەیت دڵنیابەرەوە لەو ژمارە تەلەفون و ئیمەیڵەی بۆت داخڵ کردووە، ئایا ئەوە بەکاردەهێنیت یان نا 

-زمانێکی چالاک بەکاربهێنە تا بتوانیت خاوەن کار ڕازیبکەیت.

دەوڵەمەندکردنی سیڤیەکەت.
سەرنجەکانت.
گەشەکردنەکانت.
داڕشتنەکەت.
چارەسەرکردنەکانت.
بەڕێوەبردنەکانت.
بەجێگەیاندنەکانت.
توانای خۆگونجاندنت.

-ڕێکخستن، کورتبڕی، و ئاسان بۆ تێگەیشتن:
بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش سیڤیەکەت ڕێکبخە بە کورترین نوسین مەبەستەکەت بگەیەنە تا بتوانێت بە شێوەیەکی سادە خاوەن کار لە سیڤیەکەت تێبگات.

-کەم نوسین:
هەوڵبدە تا دەتوانیت بە لاپەڕەیەک سیڤیەکەت بنوسیت و لەوە زیادتر نەبێت مەگەر زۆر پێویست بکات و کەموکورتی بکەوێتە نوسینەکانت پاشان دەتوانیت زیاتر بنوسیت. پاشان ڕەچاوکردنی مەرجەکانی ئەو دەزگایەی سی ڤی پێشکەش دەکەیت.

1384 جار خوێندراوەتەوە