سبەی دەست دەکرێت بەچاککردنەوەی تونێلی دەربەندیخان

07:42 - 14/08/2019
کوردستان

وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون رایدەگەیەنێت سبەی دەست دەکرێت بەچاککردنەوەی تونێلی دەربەندیخان.

مەریوان مەلا حەسەن وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو  نیشتەجێبوون بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند، لەسەر بڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە سبەی پێنج شەممە تیمەکانیان دەگەنە دەربەندیخان و ڕاستەوخۆ دەست دەکەن بەچاککردنەوەی تونێلەکە.


ئەوەشی راگەیاند کە هەوڵدەدەن بەزووترین کات کەموکورتییەکانی تونێلەکە چاک بکەنەوە و هاوڵاتیان هاتووچۆی پێدابکەن.


ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ڕاپۆرت ئامادەکراوە و دراوەتە دەست وەزارەتی ئاوادانکردنەوە بۆ چاککردن و نوێکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان.

3553 جار خوێندراوەتەوە