هاتوچۆی دەربەندیخان ڕوونکردنەوە لەسەر وێنەیەکی تونێلەکە دەدات

04:50 - 14/08/2019
کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ماوەیەکە وێنەیەکی تونێلەکە لەلایەن چەند کەس  و لایەنێکەوە بەکاردەهێندرێت کە تونێلەکە چالێکی گەورەی تێدایە و ئاوی تێداوەستاوە، گوایە ئەوە حاڵی ئیستای تونێلەکەیە، بەڵام ئەو وێنەیە هی زستانە و ئێستا تونێلەکە بەو شێوازە نییە.

 
ڕائدی هاتوچۆ، ڕێژەن بورهان ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربندیخان رایگەیاند " چەند لیژنەیەکی تابەت مەند لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاوبان و پارێزگاری سلێمانی تەواوی ئەوگرفتانە پیشانی لیژنەکان دراون و بە ڤیدۆ و دۆکۆمێنت ڕوداو گرفتەکان خراونەتەبەرچاوی لیژنەکان، تادواجار و بەسەرپەرشتی لیژنەیەکی ئەندازیاری تایبەت مەند کارلەسەر چارەسەرکردنی گرفتەکان کراوەو دەرخستەیەک بەبڕی ۹۷ملێون دینار ئامادەکراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەوگرفتانەی کەڕۆژانە بەرۆکی شۆفێران دەگرێت".

دەشڵێت " چارەسەری کاتی کافی نیە و پرۆژەی پێویست و گونجاو بەزوترین کات جێ بەجێ بکرێت و چیتر ئەم گرفتانە بەپرۆژەی بچوک و پڕکردنەوە بەکۆنکرێت و قیرکردنی یەک دوچاڵێک و داپۆشینی ڕەگلەو مەترسی یەکانی ڕێگاکان لەسنورەکە چارەسەری پێویست نین".


هاتوچۆی دەربەندیخان پێی وایە کاری نۆژەنکردنەوە بەخەڵکانی خۆبەخش یاخود ئەملایەن و ئەولایەن ناکرێت بەڵکو پێویست دەکات بودجەی پێویستی بۆتەرخان بکرێت و چارەسەرکردنی هەمیشەی بەئەنجام بگەیەنرێت".


ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر قائیمقامیەتی دەربەندیخان، رایگەیاندبوو لە چەند رۆژی داهاتوودا، دەست دەكرێتەوە بە نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان و ئەو چاڵانەی لە تونێلەكەدا دروست بوون، چاك دەكرێنەوە.

 

1926 جار خوێندراوەتەوە