وێنە.. قایمقامیەتی سلێمانی ڕێگری دەکات لە سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان

02:54 - 14/08/2019
کوردستان

قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند تیمەکانیان ڕێگری دەکەن لە سەربڕینی ئاژەڵان لەسەر شەقامەکان و ئەو شوێنانە پاک دەکەنەوە کە بەهۆی سەربڕینی ئاژەڵان و پاککردنیانەوە پیس بوون.

 

 بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قایمقامیەتی سلێمانی "لەچواره‌م ڕۆژی جەژنی قورباندا لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەھاوکاری ھێزە ئەمنییەکان و شارەوانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی لە مەیدانی ئاژەڵ و چەند شوێنێکی تری شاری سلێمانی رێگریان کرد لە سەربڕینی ئاژەڵ بە شێوەی نایاسایی و زۆربەی ئەو شوێنانە پاک کرانەوە کە بەھۆی بوونی پاشماوەی ئاژەڵی سەربڕاو پیس بوو بوون".

379 جار خوێندراوەتەوە