گەنجێکی کورد دەیەوێت بە گەورەترین پاقلاوە جیهان سەرسام بکات

02:19 - 14/08/2019
کوردستان

بەپێی هەواڵێکی بەشی کوردی ڕادیۆی سوید، گەنجێکی بەرەچەڵەک کورد دەیەوێت ڕیکۆردی گەورەترین پاقڵاوە بشکێنێت کە کیشەکەی ٧٠٠ کیلۆبێت.

 

 کەیهان دەرڤێشی کە بە جەنەڕاڵی پاقلاوە ناسراوە و دانیشتووی شاری ڤێسترۆسە لە سوید دەیەوێت ئەم پایزە بە پاقلاوەیەکی ٧٠٠ کیلۆی دەمی زۆرینەی خەڵکی شرین بکات.

ئەم هەوڵدانە لە ڕێگەی پرۆژەیەکی کۆمەڵاییەتییەوە دەکرێ و هەر کەسێک بییەوێ دەتوانێ بەشداری بکات.

تا ئێستا ڕێکۆردی گەورەترین پاقلاوە لە کە جیهاندا درووستکراوە ٥١٣ کلیۆ بووە.

1255 جار خوێندراوەتەوە