کەشوهەوای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم

10:55 - 14/08/2019
کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشو هەوای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێمی ڕاگەیاند و پلەکانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ بە جێگری دەمێنێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی شاری هەولێر ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما دەچێتە ٤٦ و نزمترین پلەی گەرماش ٣٤ پلە دەبێت.

کەشناسی هەرێم دەلێت بەرزترین پلەی گەرما لە شاری سلێمانی ٤٢ پلەیە و نزمترین پلەی گەرماش ٣١ پلە دەبێت.

لە شاری دهۆکیش بەرزترین پلەی گەرما ٤٦ پلە دەبێت و نزمترین پلەش ٣١ پلە دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی بەرزترین پلەی گەرما لە شاری کەرکوک ٤٨ پلە دەبێت و نزمترین پلەی گەرماش ٣٦ پلە دەبێت.

 

1732 جار خوێندراوەتەوە