دهۆک.. لە دوو ڕۆژی جەژندا نزیكەی 600 منداڵ توشی سکچوون بوون

08:24 - 13/08/2019
کوردستان

تەنها لە دوو ڕۆژی جەژنی قورباندا, لە شاری دهۆك, نزیكەی 600 منداڵ بەهۆی توشبون بە نەخۆشی سكچون و ڕشانەوە، گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی هێڤی منداڵانی ئەو شارە، بەشێكی زۆر لەو منداڵانەش ئەندامی خێزانە ئاوارەكانن، و بەوتەی كەسوكارەكانیان هۆكاری نەخۆشكەوتنیان، نەبونی كارەبای پێویست و بەرزبونەوەی پلەی گەرماوە بووە.

 
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكەش دەڵێت: بەشێك لەو منداڵانە لە ڕۆژانی جەژندا ڕێژەیەكی زۆر شیرینیان خواردوە, و بەهۆی ناجێگیری تەندروستیانەوە 40 منداڵیان بە چاودێری پزیشكی تایبەتمەند چارەسەر وەردەگرن.

237 جار خوێندراوەتەوە