ئاماری خۆکوشتنی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ٨ مانگدا بڵاوکرایەوە

07:58 - 13/08/2019
کوردستان

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەماوەی تەنها ٨ مانگدا ١٦٥ هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە.

 

 بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوەکە "لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ی زایینییەوە واتە لە ماوەی ٨ مانگ و نیودا لانیکەم ١٦٥ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتووە کە ٤٠ حاڵتیان (زیاتر لە ٢٤٪ی کۆی حاڵەتەکان) تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە".

ئامارەکە دەلێت ئەو ژمارە خۆکوژییە بۆ هەر مانگێک ٢١ هاوڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٨٤ ژن و ٨١ پیاو خۆیان کوشتووە کە زیاترین ڕێژەی خۆکوستن لە پارێزگای ئورمیە بە ٦٥ حاڵەت تۆمار کراوە.

ئاماری خۆ کوژی لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەم شێوەیە بووە.

پارێزگای ئورمیە: ٦٥ حاڵەت (٣١ پیاو و ٣٤ ژن).

پارێزگای سنە: ٤٦ حاڵەت (٢٨ پیاو و ١٨ ژن).

پارێزگای کرماشان: ٣٠ حاڵەت (١٣ پیاو و ١٧ ژن).

پارێزگای ئیلام: ٢٥ حاڵەت (٩ پیاو و ١٦ ژن).

هۆکاری خۆکوشتن.

هەژاری و بێکاری: ٤٤ حاڵەت (٣٥ پیاو و ٩ ژن).

کیشەی خێزانی و کۆمەڵایەتی: ٨٤ حاڵەت (٢٨ پیاو و ٥٦ ژن).

خەمۆکی و کێشەی دەروونی : ١٥ حاڵەت (٦ پیاو و٩ ژن).

نادیار : ١٧ حاڵەت(١٢ پیاو و ٥ ژن).

پێشگرتن لە زەماوەند و بە زۆر بە شوو دان: ٤ حاڵەت (٤ ژن).

پیشگیری لە بەکار هێنانی مۆبایل: ١ حاڵەت (١ ژن).

حیجابی زۆرەملی: ١ حاڵەت (١ ژن).

شێوەی خۆکوشتن.

خۆسووتاندن: ١٤ حاڵەت (٣ پیاو و ١١ ژن).

خۆهەڵواسین: ١١٠ حاڵەت (٥٨ پیاو و ٦٢ ژن).

بەکارهێنانی چەک: ١٢ حاڵەت (٧ پیاو و ٥ ژن).

خواردنی حەب: ٢٦ حاڵەت (١٠ پیاو و ١٦ ژن).

خۆ فڕێدان لە بەرزایی: ٣ حاڵەت (٣ پیاو).


بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەو ماوەیەدا ٤٠ کەس کە خۆیان کوشتووە (١٨ کوڕ و ٢٢ کچ) تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

هەروەها ٩ کەسیان تەمەنیان سەرویی ٥٠ ساڵ بووە کە ٧ پیاو و ٢ ژن لە خۆ دەگرێت.

698 جار خوێندراوەتەوە