وێنە.. بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە دووکەس گیانیان لە دەستدا و ٩ کەسیکەش برینداربوون

06:25 - 13/08/2019
کوردستان

بەهۆی سێ ڕووداوی هاتوچۆوە  ئەمڕۆ ١٣ی٨ی٢٠١٩ دوو کەس گیانیان لە دەستدا و ٩ کەسی دیکە برینداربوون.

 

 ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک ڕاگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە دووڕیانێکی هاتوچون لە سنوری قەزای بەردەڕەش کەسێک گیانی لە دەستداوە و ٨ کەسی کەش برینداربوو.

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی وەرگەڕانی تراکتۆرێک لە قەزای کەلار گەنجێک کەوتۆتە ژێر دراکتۆرەکە و گیانی لە دەستداوە.

لە هەمان کاتدا  لە سەر ڕێگای نێوان دەربەندیخان - کەلار لە نزیک ناوچەی گەزەڵان، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری توێتا کامری وەرگەڕا و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی بە سەختی بریندار بوو.

 

2145 جار خوێندراوەتەوە