ئاگرێک لە ناحییەی مەیدان کەوتەوە

06:04 - 13/08/2019
کوردستان

پەیامنێری KNN ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە لە گوندی حاجی لەری سەر بە ناحیەی مەیدان، زیان بەر پوش و پاوەن و لەوڕگای هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە کەوتووە.

 بەهۆی ئاگرەکەوە سێ گەوڕ و دوو خانوی هەڵگرتنی كای ئاژەڵ سوتاون و تیمی بەرگری شارستانی ناحیەكە ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كردووە.

کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە ئاماژە بەوەدەکەن، بەهۆی بەرزی پلەی گەرما و بوونی باوە ئاگرەکە بە ئاسانی کۆنترۆڵ نەکراوە.

309 جار خوێندراوەتەوە