مۆبایلی Aster P بۆ سەرمایەداران خرایە بازاڕەوە

05:07 - 13/08/2019
زانستی

کۆمپانیای Vertu ی بەرهەمهێنانی تەکنەلۆجیا لە بەریتانیا، جۆرە مۆبایلێک تایبەت بە سەرمایەداران دەخاتە بازاڕەوە.

مۆبایلە نوێکە ناوی Aster P و بەرگی پشتەوە لە پێستی مار و تیمساح دروستکراوەو هەیکەلێکی ناوازەی هەیە و نرخەکەی 14000 دۆلارە.

Aster P قەبارەی شاشەکە 5 ئینجە بە کوالێتی (1920/1080) پێکسڵ و پرۆسسەرەکەت لە جۆری Snapdragon 660 و توانای خەزنکردنی داتاو زانیاری 128 گێگا بایتە و توانای باترییەکەی 3200 میللی ئەمپێرە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی روسیا ئەلیەوم، Aster P دوو سیمەو ئەو خزمەتگوزارییەی هەیە کە دەتوانێت لەرێگەی مانگی دەستکردەوە شوێنەکان دیاربکات.

1387 جار خوێندراوەتەوە