گەشتیارێكی عەرەب لەدەریاچەی دوكان خنكا

04:12 - 13/08/2019
کوردستان

گەنجێكی تەمەن 23 ساڵی بەرەگەز عەرەب لەكاتی مەلەكردندا لە ئاوی دەریاچەی دوكاندا خنكا، گەنجە خنكاوەكە کارمەندی بەشی خزمەتگوزاری نەخۆشخانەی هیوا بووە لە سلێمانی.
شاهێدحالێك لە شوێنی ڕوداوەكەوە، لە قەزای دوكان, بە KNNی ڕاگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ, گەشتیارێكی بەڕەگەز عەرەب, چوەتە ناو ئاوی دەریاچەكەوە بۆ مەلەكردن, بەڵام پاش چەند دەقیقەیەك لە مەلەكردن, توانای نەماوە بگەڕێتەوە و لەناو ئاوی دەریاچەكەدا نقوم بووە, بەڵام  لەكاتی گەیشتنی تیمەكانی فریاكەوتن, توانراوە تەرمەكەی بدۆزرێتەوە.


بەپێی زانیارییەكان, ئەو گەنجەی خنكاوە خەڵكی پارێزگای دیالەیە, و توشبوی نەخۆشی شێرپەنجەیە و لە نەخۆشخانەی هیوای سلێمانی لەژێر چارەسەر وەرگرتندابوە, بەڵام بۆ پشوودان لەگەڵ خێزانكەی سەردانی هاوینەهەواری دوكانی كردبوو.


هاوكات سیروان سەرحەد, قائیمقامی دوكان, ڕایگەیاند: هەرچەندە لەسەرجەم شوێنەكانی نزیك دەریاچەكە ڕێنماییان داناوە كە مەلەكردن قەدەغەیە و تەلبەندی زۆرینەی شوێنەكانی نزیك ئاوەكەیان كردوە, بەڵام هەندێك لە گەشتیاران پابەند نابن و ئەو كارەساتە ناخۆشانەی لێدەكەوێتەوە.

 

لە هەمان کاتدا لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا لە دهۆك, دوو كەس لە ئاودا خنكاون و كەسێكی تریش لەكاتی مەلەكردندا لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانیەوە, لە خنكان ڕزگاركرا.

347 جار خوێندراوەتەوە