وێنە و ڤیدیۆ.. بەهۆی زریانی لیكیماوە 49 كەس لە چین گیانیان لەدەستداوە

01:26 - 13/08/2019
جیهان

زریانی لیكیما لە رۆژهەلاتی چین، بەردەوامە، ژمارەی ئەو كەسانەش كە بەهۆی ئەو زریانەوە گیانیان لە دەستداوە، لەبەرزبونەوەدایە.
 
ئاژانسەكانی هەواڵ لە زاری بەرپرسانی چینەوە بڵاویان كردەوە: بەهۆی كاریگەریی ئەو زریانەوە كە ماوەی سێ‌ رۆژە رۆژهەڵاتی چینی گرتوەتەوە، 49 كەس گیانیان لەدەستداوە‌و 21 كەسیش بێ‌ سەروشوێن بوون و 110 هەزار كەسیش ئاوارە بوون، ئەمە جگەلەوەی تیمە فریاگوزارییەكان، 1 ملیۆن كەسیان لە مەترسیی رزگار كردوە.

سەبارەت بەو  زیانە مادییانەش كە بەهۆی زریانی لیكیماوە كەوتونەتەوە، ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە، قەبارەی ئەو زیانانەی بەهۆی زریانەكەوە كەوتونەتەوە، دەگاتە 3 ملیار و 300 ملیۆن یۆرۆ.

 

340 جار خوێندراوەتەوە