ئەمڕۆ ئەمریکا و تورکیا لەبارەی ناوچەی ئارام لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆدەبنەوە

11:10 - 13/08/2019
جیهان


وەك ئامادەكارییەك بۆ درووستكردنی ناوچەی ئارام لە سوریا، تیمێكی ئەمریكی سەردانی شاری رۆحای باكوری كوردستان دەكەن، كە هاوسنورە لەگەڵ رۆژئاوای كوردستان.
 
لە راگەیەنراوێكدا، وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند: وەك ئامادەكارییەك لە چوارچێوەی كارەكانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، سەبارەت بە ناوچەی ئارام، تیمێكی شەش كەسیی ئەمریكی، گەیشتنە شاری رۆحای باكووری كوردستان.

بە پێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی بەرگریی توركیا، لە چوارچێوەی كارەكانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش, لەگەڵ ئەو تیمە ئەمریكییە پلان بۆ ئەوە دادەنرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا, ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، دەست بە كارەكانی بكات.

دوێنێش, خوڵوسی ئاكار، وەزیری بەرگریی توركیا, رایگەیاند: لەگەڵ ئەمریكیەكان بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سوریا، هەنگاوی باشیان بڕیوەو ئەگەریش ئەمریكیەكان بەڵێنەكانیان جێبەجێ نەكەن, ئەوا ئەنقەرە بەتەنها هەنگاو دەنێت.

487 جار خوێندراوەتەوە