ئەمریکا بڕیارێکی نوێ لەبارەی پەنابەرانەوە دەردەکات

09:52 - 13/08/2019
جیهان

ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا مافی مانەوە بۆ پەنابەران قورستر دەکات و بەپێی بڕیارەکەش مەرج نییە مافی پەنابەری نادرێت بەو کەسانەی کە هەڵگری گرین کاردن.

 

 بەپێی بڕیارەکە پێویستە پەنابەران دوای كۆتای هاتنی ماوەی فیزاكەیان ئەمەریكا جێبهێڵن، ئەم جۆرە مۆڵەتی مانەوەیە بە مافی پەنابەرێتی هەژاران ناسراوە.

ئەم بڕیارە تازەیە سەبارەت بە مافی مانەوەی پەنابەران مانگی ١٠ی ئەمساڵ بخرێتەبواری جێبەجێکردنەوە.

بڕیارەکە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دەریکردووە و لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە کە حکومەتە نوێیەکە لە دژی پەنابەران دەری دەکات.

گرین کارد جۆرێک لە مافی مانەوەی کاتییە لە ئەمریکا و ئەو کەسانە وەریدەگرن کە گرێبەستی هاوسەرگیری یان کاریان هەیە و بەو هۆکارە دەتوانن مافی پەنابەری کاتی لە ئەمریکا وەربگرن.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ساڵانە نزیکەی ٥٤٤ هەزار کەس داوای مافی پەنابەری دەکەن لە ئەمریکا و لەو ژمارەیەش ڕێژەیەکی کەمییان دەتوانن دەستیان بە مافی مانەوەی هەمیشەیی بگات.


3100 جار خوێندراوەتەوە