وێنە.. لە باشووری بەغداد کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تەقییەوە

09:26 - 13/08/2019
عێراق

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بارەی تەقینەوەی كۆگایەكی چەك‌و تەمەقەنی لەباشوری بەغداد، روونكردنەوە دەدات، وەزارەتی تەندروستیش ئاشكرای دەكات رووداوەكە 30 قوربانی لێكەوتوەتەوە.
 
لیوا سەعد مەعەن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، ئەو تەقینەوەیە لە كۆگایەكی چەك تەقەمەنی  هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی لە سەربازگەی سەقەر لەباشوری بەغداد ڕوویداوە.

وتەبێژەكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەهۆكاری تەقینەوەكە نەكردوە، بەڵام رایگەیاندوە  كۆنترۆلی ئەو ئاگرە كراوە كەلەئەنجامی تەقینەوەكە لەناو ئەو كۆگایە كەوتوەتەوە.

سەبارەت بەزیانە گیانیەكانیش  وتەبێژی وەزارەتی ناو خۆی عێراق رایگەیاندوە، ڕووداوەكە برینداربونی 13كەسی لێكەوتوەتەوە، بەلام سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندوە، لەئەنجامی ئەو ڕوداوەدا كەسێك كوژراوە 29 كەسی دیكەش برینداربوون.

 

 

267 جار خوێندراوەتەوە