به‌وێنه‌ و ڤیدیۆ... كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌غدا ته‌قییه‌وه‌

09:04 - 12/08/2019
عێراق

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له‌ ناوچه‌ی ئه‌بو ده‌شیر، له‌ باشوری به‌غدا، كۆگایه‌كی عه‌مباركردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌قییه‌وه‌.

په‌یامنێری دیجیتاڵ میدیای KNN ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات؛ له‌و كۆگایه‌دا ته‌قه‌مه‌نی چه‌كه‌ قورسه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی عه‌مباركراوه‌ له‌نزیك لیوای حه‌وتی پۆلیسی فیدراڵی.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، جێكه‌وته‌ی كۆگاكه‌ له‌سه‌ر رێگای به‌غدا-حله‌یه‌ و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ ده‌یان تۆپ به‌چوار ده‌وری ناوچه‌كه‌دا ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و هێشتا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ و زیانه‌كان نه‌زانراون.

له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌چه‌ند روداوێكی هاوشێوه‌دا و له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا، چه‌ندین كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ته‌قینه‌وه‌ له‌شاره‌كانی سلێمانی هه‌ولێر و دهۆك.

 

565 جار خوێندراوەتەوە