وەزیری دەرەوەی عێراق: بەشداری كردنی ئیسرائیل لەپاراستنی ئاسایشی كەنداو رەتدەكەینەوە

04:00 - 12/08/2019
عێراق

حكومەتی عێراق بەشداری كردنی ئیسرائیل لە پاراستنی ئاسایشی كەنداو رەت دەكاتەوە.

محەمەد عەلی حەكیم، وەزیری دەرەوەی عێراق لەتویتێكدا رایگەیاندوە، عێراق بەشداری كردنی ئیسرائیل لە پێكهینانی هەر هێزێكی سەربازی بۆ پاراستنی هاتوچۆی كەشتیوانی لەكەنداوی عەرەبی رەت دەكاتەوە.


راشیگەیاندوە، وڵاتانی كەنداو توانای پاراستنی ئەو كەشتیانەیان هەیە كە بەكەنداوی عەرەبیدا تێدەپەرن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بوونی هێزی خۆرئاوایی لە ناوچەی كەنداو دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزی  لەناوچەكە.

لەبەشێكی دیكەی نوسینەكەیدا وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندوە،حكومەتی عێراق لەڕێگەی ئەنجامدانی دانوستانی هێمنانەوە، هەوڵ بۆ كەمكردنەوی ئاستی گرژییەكانی ناوچەكە دەدات.

268 جار خوێندراوەتەوە