سەرۆكی ڕەوتی حیكمە: هەنگاو بۆ پێكهێنانی ئۆپۆزسیۆنێكی سیاسیی بنیاتنەر دەنێین

03:11 - 12/08/2019
عێراق

سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانی تەئكید لە پێكهێنانی ئۆپۆزسیۆنێكی بەهێز دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت سازش لە سەر پرۆژەكانیان ناكەن .

عەمار حەكیم لە وتاری نوێژی جەژندا لە بەغداد ڕایگەیاند، هەنگاو بۆ پێكهێنانی ئۆپۆزسیۆنێكی سیاسی و دەستووریی بنیاتنەر و پێكهێنانی حكومەتی سێبەر دەنێین.

لە بەشێكی تری قسەكانیدا، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانی رایگەیاند، كەسانێك گومانیان لە پرۆژەی ئۆپۆزسیۆن و ئاستی ڕاستگۆییان هەیە، بەڵام ئەوان پاشەكشە ناكەن، تاكو  بەدیهێنانی ئامانجەكانیان كە بریتین لە گۆڕینی هاوكێشەی سیاسی یاخود گۆڕینی هاوكێشەی جەماوەری لەڕێگەی ئامرازەكانی دیموكراسییەوە.

173 جار خوێندراوەتەوە