توركیا: ئەمریكا ڕێكەوتنی ناوچەی ئارام جێبەجێ نەكات پلانی بیی و سیمان ئامادەیە

03:02 - 12/08/2019
جیهان

وەزیری بەرگریی توركیا: بەم زوانە ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ ئەمریكییەكاندا دەكەینەوە
خلوسی ئاكار: ئەگەر ئەمریكییەكان ڕێكەوتنەكە جێبەجێ نەكەن وەك ئەنقەرە هەنگاوی تاكلایەنە دەنێین


وەزیری بەرگریی توركیا ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر ئەمریكا, ڕێكەوتنی ناوچەی ئارام لە بارەی سوریاوە جێبەجێ نەكات, ئەوا وڵاتەكەی, پلانی بی و سیی لەبەردەستە و ئازادە چ هەنگاوێك دەنێت.


خلوسی ئاكار, وەزیری بەرگریی توركیا, لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی تەرەتە خەبەری توركی رایگەیاند: لە جێبەجێنەكردنی رێكەوتنەكانی پێشوەوە, توركیا ئەزمونی لەگەڵ ئەمریكا هەیەو ئەگەر واشنتۆن رێكەوتنی ناوچەی ئارام جێبەجێ نەكات ئەوا ئەوا وڵاتەكەی, پلانی بی و سی لەبەردەستە.

وتیشی: بۆ ناوچەی ئارام لەگەڵ ئەمریكییەكان هەنگاوی باشیان بڕیوەو بڕیاریشە بەم زوانە ناوەندی ئۆپراسیۆنی هاوبەش بكرێتەوە.

راشیگەیاند: ئەگەر واشنتۆن پابەند نەبێت بەو رێكەوتنەوە, ئەوا بە تەنها هەنگاوی تاكلایەنە دەنێن و چیان پێ بكرێت بۆ رووبەرووبوونەوەی یەپەگە لە باكوری سوریا ئەو كارە دەكەن.

821 جار خوێندراوەتەوە