ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكا بڵاوی كرده‌وه دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌وه
زیاتر له 12 هه‌زار درۆ و لێدوانی چه‌واشه‌كارانه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و هه‌وڵیداوه
رای گشتی له ئه‌مریكا و جیهان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه ئاڕاستهبكات.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكا له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ (12/8/2019)، بڵاوی
كرده‌وه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌سه‌ره‌تای چونه ده‌سه‌ڵاته‌وه تا بەرواری ٥ ی ئه‌م
مانگه (کە دەکاتە٩٢٨ ڕۆژ، ١٢ هەزار و ١٩ درۆ و پەیامی چەواشەکاری) بڵاوکردووەتەوه، زانیارییه‌كانیش به‌پێی داتابەیس و گرافیک
پشتڕاستكراونه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، كه ناسراوه به رۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌گر له سیاسه‌ته‌كانی
دۆناڵد تره‌مپ و له‌سه‌ره‌تای هاتنه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی نوێی وڵاته‌كه‌یان، چه‌ندین
راپۆرت و به‌دواداچونی بۆ هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كانی تره‌مپ كردووه، له نوێترین
راپۆرتیدا، نوسیویه‌تی؛ "ترەمپ نزیکەی ١٠ هەزار درۆ و پەیامی چەواشەکارانەی
تا ٢٦ ی مانگی نیسانی ئەمساڵ بلآوکردوەتەوە".
واشنتۆن پۆست، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو؛ نزیکەی پێنج یه‌كی درۆکانی ترەمپ
دەربارەی ئەو بەڵێانەیە کە دەربارەی کۆچبەران داویەتی.
هه‌ر به‌پێی به‌دواداچونی رۆژنامه‌كه؛ تره‌مپ له‌سه‌ره‌تای گرتنه‌ده‌ستی
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ڵێنی دابینکردنی بودجه‌ی داوه بۆ دروستکردنی دیواری جیاكه‌ره‌وه‌ی
ئەمریکا و مەکسیک، به‌و هۆیه‌شه‌وه رێگا له هاتنی کۆچبەرانی ئه‌و وڵاته ده‌گرێت
بۆ ئەمریکا، بەڵام نەیتوانی ئه‌و به‌ڵێنه بیباتەسەر و زیاتر لە ١٩٠ جار ئه‌و به‌ڵێنه‌ی
دوبارە کردوەتەوە، به‌ڵام راست ده‌رنه‌چووه.
هەروەها ده‌ركه‌وتوه كه له‌سه‌دا 10ی په‌یامه چه‌واشه‌كارییه‌كانی تره‌پ
په‌یوه‌ندی به گریمانه‌كانی ده‌ستوه‌ردانی روسیاوه هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی
ئه‌مریكا له‌ساڵی 2016.
ترەمپ له 14 مانگدا زیاتر لە ١٨٦ جار وتویه‌تی؛ بۆ یه‌كه‌مجار له مێژودا
له‌ماوه‌ی دهسهڵاتهكهمدا ئه‌مریكا گه‌یشتوه‌ته به‌رزترین ئاستی وه‌به‌رهێنانی
بازرگانی له جیهاندا، به‌ڵام رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه له‌سه‌رده‌می
ئایزنهاوه‌ر و كلینتۆن و چه‌ند سه‌رۆكێكی دیكه‌دا ئه‌مریكا زۆر گه‌شه‌سه‌ندوتر
بووه له‌ڕوی بازرگانییه‌وه و لێدوانه‌كانی تره‌مپ وه‌كو "فشه‌كه‌ری و خۆهه‌ڵكێشان"
وه‌سف ده‌كات.
ترەمپ ١٦٢ جاتر دوبارەی کردوەتەوە؛ بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوی ئه‌مریكادا توانیویه‌تی
زۆرترین باج (به‌ڕێژی 0.9) بۆ ئه‌مریكا ده‌ستبخات، له‌كاتێكدا به‌پێی به‌دواداچونی
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ئه‌و لێدوانانه چه‌واشه‌كارییانه‌ن و له 100 ساڵی
رابردوودا چه‌ند سه‌رۆكێكی دیكه‌دا له‌و بڕه زیاتریان ده‌ستخستوه و بۆ نمونه:
له‌سه‌رده‌می دۆناڵد ریگان (1981) گه‌وره‌ترین باچ تۆماركراوه كه بڕه‌كه‌ی (2.9)
بوه.
كلیك لێره بكه
بۆ بینینی زانیاریه‌كان:
224 جار خوێندراوەتەوە