ژمارەیەك لەشارە شیعە نشینەكانی عێراقیش ئەمڕۆیان كرد بەجەژن
عادل عەبدولمەهدی لەمزگەوتی حەزرەتی ئیدریس لە ناوچەی كەڕاددە نوێژی جەژنی كرد
ئەمڕۆ لەئێران یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان بەڕێوەچو لە عێراقیش ژمارەیەك لەشارە شیعە نشینەكان كردیان بەجەژن.
دوای ئەوەی دوێنێ لەسعودییەو زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كرابە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان بەڵام دەسەڵاتدارانی تاران ئەمڕۆیان وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریكردو نوێژی جەژنیش لە مزگەوتی موسەڵای ئیمام خومەینی لە تارانی پایتەخت بەڕێوەچو.
نوێژی جەژنی قوربان لەتاران لەلایەن پێش نوێژو وتارخوێنی هەینی محەمەد حەسەن ئەبو تورابی بەڕێوەچو، هاوكات ژمارەیەك لەشارەكانی عێراقیش وەك هاوسۆزیەك بۆ شیعەكانی ئێران ئەمڕۆیان كرد بەیەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان.
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش بەیانی ئەمڕۆ لەمزگەوتی حەزرەتی ئیدریس لە ناوچەی كەڕاددە بەشداری نوێژی جەژنی كرد.
295 جار خوێندراوەتەوە