عێراق؛ بریندارانی شەڕی داعش بە مووچەی تەواوەوە خانەنشین دەكرێن

07:35 - 11/08/2019
عێراق

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمان دەكات، بریندارانی شەڕی داعش بە مووچەی تەواوەوە، خانەنشین بكرێن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی نەجاح شەممەری وەزیری بەرگریی عێراق، لەبەیاننامەیەكدا بڵاوی كردوەتەوە: وەزیری بەرگریی لە میانی بەسەركردنەوەی ژمارەیەك لە بریندارانی شەڕی داعش لە نەخۆشخانەی غازی حەریری بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، ڕایگەیاند: بڕیاریان داوە سەرجەم بریندارانی شەڕی داعش بە مووچەی تەواوەوە، خانەنشین بكرێن.

شەممەری، دوپاتیشی كردوەتەوە، لەدوای جەژنی قوربان، ژمارەیەك دەستكەوتی دیكەی وەزارەتەكەیان تایبەت بە خزمەتی سوپاو چەكدارانی وڵاتەكەیان ڕادەگەیەنن، هەروەك ئامادەیی وەزارەتەكەشی بۆ ناردنە دەرەوەی ژمارەیەك لە بریندارانی شەڕی داعش ڕاگەیاندوە.

249 جار خوێندراوەتەوە