بزانە بیرکردنەوە لە شتە باشەکان چی لە تەمەنی مرۆڤ دەکات؟

04:01 - 11/08/2019
تەندروستی

ئەنجامی توێژینەوەیەکی پزیشكی ئاشکرای دەکات بیرکردنەوە لە شتی باش و گەشبینی، کاتژمێری بایلۆجی جەستەی مرۆڤ و کاتەکانی خەو رێکدەخاتەوە.

 

توێژینەوەکە لە زانکۆی کنتاکی لە ئەمریکا ئەنجامدراوەو تێیدا دەرکەوتوە، بیرکردنەوە لە شتی باش و گەشبینی تەمەنی مرۆڤ بۆ 7 ساڵ و نیو درێژ دەکاتەوەو کاتژمێری بایلۆجی جەستەی مرۆڤ  و کاتەکانی خەو رێکدەخاتەوە، سەرباری ئەوەی قەلەقی ناهێڵێت و ئەو فشارانەی کە لەسەرتە کەمیدەکاتەوە.

 

ماڵپەڕی کانادیان میدیکڵ ئەسسۆشن جۆرناڵ بڵاویکردەوە، خەوتنی باش دەبێتە هۆی باشبوونی تەندرستی دڵ و رێکخستنەوەی رێژەی فشاری خوێن ودەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون دوادەخات.

 

توێژەران دەڵێن، کەم خەوی باری تەندروستی جێگیرناکات و ئەگەری مردنی پێشوەخت زیاتر دەکات.

950 جار خوێندراوەتەوە