عێراق پەرە بە كێڵگەكانی نەوتی باشوور دەدات

02:26 - 11/08/2019
ئابوری

عێراق ئاستی هەناردەكردنی نەوت بەرز دەكاتەوە

 
وەزارەتی نەوتی عێراق، لە ڕێگەی كۆمپانیاكانی ئیكسۆن موبیل و بریتیش پترۆلیۆم و ئاین، پەرە بە ژێرخانی كێڵگەكانی نەوتی باشوری عێراق دەدات و ئاستی هەناردەكردنی نەوتیش بەرز دەكاتەوە.


لە بەیاننامەیەكدا، وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی كردەوە، لەگەڵ كۆمپانیای ئیكسۆن موبیلی ئەمریكی لە گفتوگۆدایە، بۆ ئەوەی پەرە بە ژێرخانی كێڵگەكانی نەوتی باشوری عێراق بدات.

ئاماژەی بەوەش كردوە، لەگەڵ هەریەك لە كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمی بەریتانی و ئاین-ی ئیتاڵی، رێككەوتوون، بۆ ئەوەی پەرە بە هێڵی گواستنەوەی نەوتی باشور بدەن و دوو هێڵی نوێ دروست بكەن، بە مەبەستی بەردەوامبوون و بەرزكردنەوەی ئاستی هەناردەكردنی نەوت عێراق لە باشوری وڵاتدا.

264 جار خوێندراوەتەوە