عێراق؛ سەربازێكی ئەمریكی لەپارێزگای نەینەوا كوژرا

08:23 - 10/08/2019
عێراق

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كوژرانی سەربازێكی ئەمریكای لەپارێزگای نەینەوا راگەیاند.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، سەربازێكی ئەمەریكی لەكاتی ئەنجامدانی ئەركەكەیدا لەپارێزگای نەینەوای باكوری عێراق كوژراوە.

بەپێی بەیاننامەكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ، ئەو سەربازە ئەمریكیە لەكاتی پێشكەشكردنی راوێژو رێنمایی بەهێزە ئەمنیەكانی عێراق كوژراوە، بێ‌ ئەوەی ووردەكاری كوژرانەكەی ئاشكرا بكات.

كوژرانی ئەو سەربازە ئەمریكیە لە عێراق دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی بەرگری ئەمریكا  پێنتاگۆن هۆشداری دا لەبارەی سەرهەڵدانەوە داعش لە عێراق .

109 جار خوێندراوەتەوە