قەڵادزێ؛ گەنجێك تراكتۆرێك دروست دەكات

08:04 - 10/08/2019
زانستی

كارزان محەمەد گەنجێكی بەهرەمەندی دانیشتووی قەڵادزێیە, تراكتۆرێكی بچوكی دروست كردوە كە دیزاین و دیكۆری دەرەوەی جیاوازەو بۆ كێڵانی رەزو باخ بەكاری دێنێت.

كارزان باس لەوەدەكات, حەزی بە كڕینی تراكتۆر هەبوە بەڵام لایەنی مادی خراپ بوە, بۆیە بڕیاریداوە بە دەست و پەنجەی خۆی تراكتۆرەكە دروست بكات و وەك خۆی دەڵێت: ئەگەر حكومەت هاوكاری بكات ئەوا كاری گەورەتر ئەنجامدەدات.

1544 جار خوێندراوەتەوە