حەشدی شەعبی: بانگەشەی ئەمریكییەكان بۆ گەڕانەوەی داعش پڕوپاگەندەیە

05:34 - 10/08/2019
عێراق

حەشدی شەعبی: هیچ پاساوێك بۆ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراقدا بونی نییە

فەرماندەیەكی باڵای حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت، هیچ پاساوێك بۆ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراقدا بوونی نییە، ئاماژە بەوەشدەكات، بانگەشەی ئەمریكییەكان بۆ گەڕانەوەی داعش پڕوپاگەندەی میدیاییە.


موعین كازمی، فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێزەكانی عیراق لە سوپا و حەشدی شەعبی دەتوانن ئاسایش و سەقامگیری وڵات دابین بكەن و پێویست بە بوونی هێزی بێگانە ناكات لەعێراقدا.

راشیگەیاند، ئەمریكییەكان بانگەشەی هەڕەشەی گەڕانەوەی داعش دەكەن، بەڵام تەنها پڕوپاگەندەی میدیاییە و دوورە لە ڕاستییەوە.

وتیشی، هیچ پاساوێك ناتوانێت درێژە بە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق بدات.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بە بیانووی سەرهەڵدانەوەی چەكدارانی داعش، ئەمریكا دەیەوێت هێزەكانی لە عیراق زیاتر بكات.

252 جار خوێندراوەتەوە