عێراق؛ دەروازەی سنوری مەندەلی نێوان عێراق و ئێران دادەخرێت

05:21 - 10/08/2019
عێراق

بەهۆی پێشێلكارییەوە دەروازەی سنوری مەندەلی نێوان عێراق و ئێران لەسنوری پارێزگای دیالە دادەخرێت.

بەپێی نوسراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە ئاراستەی دەستەی دەروازە سنورییەكان كراوە، تێیدا ئاماژە بەوەكراوە، كە عادل عەبدلمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشانداوە بۆ داخستنی دەروازەی سنوری مەندەلی وگواستنەوەی سەرجەم فەرمانبەرەكانی بۆ دەروازەی سنوری مونزریە.

نوسراوەكەی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق هۆكاری داخستنی ئەو دەروازە سنوریەی بۆ ئەنجامدانی پیشێلكاری گەراندوەتەوە، بێ‌ ئەوەی وردەكاری پێشێلكارییەكە ئاشكرا بكات.

253 جار خوێندراوەتەوە