عێراق؛ قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان دژی پاشماوەكانی داعش كۆتایی هات

05:13 - 10/08/2019
عێراق

وەزارەتی بەرگریی عێراق: لە قۆناغی سێیەمدا زیاتر لە 1700 كیلۆمەتر چوارگۆشە پاك كراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی عێراق، كۆتاییهاتنی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی سوپا و هێزە ئەمنییەكانی، لە دژی پاشماوەو چەكدارە پەڕاگەندەكانی ڕێكخراوی داعش لە هەردوو پارێزگای دیالەو نەینەوا، ڕاگەیاند.  


وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشكرای كرد: لە قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنەكەدا, هێزە ئەمنییەكان زیاتر لە هەزار و 700 كیلۆمەتر چوارگۆشەیان كێوماڵ كردوە و لە تیرۆریستان پاكیان كردوەتەوە, هەروەها زیاتر لە 10 تونێل‌و 20 حەشارگەی تیرۆریستانیان تێكشكاندوەو زیاتر لە 40 بۆمبیان دۆزیوەتەوەو 18 داواكراو دەستگیر كراوەو چوار تیرۆریستیش كوژراوە.

مانگی رابردوو, سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عێراق, قۆناغی یەكەم و دووەمی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانیان, دژی مۆڵگەو حەشارگەی تیرۆریستان و پاشماوەی چەكدارانی داعش لە پارێزگاكانی سەڵاحەدین و ئەنبارو نەینەواو تا دەگاتە ناوچە سنورییەكانی نزیك سوریا, دەست پێ كرد.

87 جار خوێندراوەتەوە