دامەزراندنی نووسینگەی پشكنەرەكان كێشە دەخاتە نێوان پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران

04:49 - 10/08/2019
عێراق

هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەكان و ژمارەیەك لە هاوپەیمانییەكانی تری ناو پەرلەمان و هێزە سیاسییەكان كار بۆ هەڵوەشاندنەوەی دامەزراندنی پشكنەرەگشتییەكان دەكەن.

فەلاح زەیدان پەرلەمانتاری سەر بە هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەكان ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوپەیمانییەكانی تری ناو پەرلەمان و هێزە سیاسییەكان كار دەكەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، كە بڕیاری داوە نووسینگەی پشكنەرە گشتییەكان لە ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوەی عێراقدا بكاتەوە.

زەیدان دەڵێت: لە مانگی ئاداری ڕابردوودا خوێندنەوەی یەكەم بۆ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی نووسینگەی پشكنەرە گشتییەكان كرا و لە دوای پشووی جەژنیش خوێندنەوەی دوەمی بۆ دەكرێت، هاوكات ئێستا هەوڵێك هەیە بۆ یەكخستنەوەی لایەنەكانی چاودێری و كەمكردنەوەی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی.

لە بەشێكی تری هەواڵەكەدا هاتوە، سەرۆك وەزیران بەم هەنگاوەی پێشێلی دەسەڵاتی چاودێریی پەرلەمان دەكات و بەو بڕیارە ژمارەی فەرمانبەران و بەهەدەردانی بودجە بۆ ئەو بوارە زیاتر دەكات.

239 جار خوێندراوەتەوە