هۆشداری دەدرێت لە مەترسییەکانی نێرگەلە و جگەرە کێشان

02:07 - 10/08/2019
تەندروستی


رێکخراوی تەندروستی جیهانی مەترسی کێشانی جگەرەو نێرگەلە بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکی مەترسیدار ئاشکرادەکات.

ئەندریە ئیلپاڤی شارەزا لەبواری پزیشكی لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت کێشانی جگەرەو نێرگەلە یەکێکن لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان.

 ئەندرید باڤی بە ئاژانسی نوفوستی دەڵێت جگەرە کێشان هۆکاری سەرەکییە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان، لەهەموو جیهاندا ساڵانە زیاد لە 6 ملیۆن کەس بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیان لەدەستدەدەن.

هەروەها دوکەڵەکەی زیاتر لە 7 هەزار ماددەی کیمیاوی زیانبەخشی هەیە کە بەلایەنی کەمەوە 250 نەخۆشی لێدەکەوێتەوە.

هەروەها لە نێرگەلەدا ماددە هۆشبەر هەیە کە ماددەی ژەهراوییە و دەبێتە هۆی شێرپەنجەی سییەکان و نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن .

1332 جار خوێندراوەتەوە