عێراق؛ فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سیخوڕیی ئەمریكا لە باكووری شاری بەغداد كەوتەخوارەوە

09:35 - 10/08/2019
عێراق

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سیخوڕیی ئەمریكا لە باكوری شاری بەغداد، دەكەوێتە خوارەوەو گومان دەكرێت بەهۆی هێرشكردنە سەریەوە كەوتبێتە خوارەوە..

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سیخوڕیی ئەمریكا لە ناوچەی ڕەزوانییە لە نزیك فرۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی، كەوتەخوارەوە، فڕۆكەكە كەوتۆتە ناو كێڵگەیەكی كشتوكاڵی و  سەرچاوەیەكی ئاگاداری بەرپرسیش كە نەیویستوە ناوی ئاشكرا بكرێت، ڕاستیی هەواڵەكەی بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، پشتڕاست كردوەتەوە.

بەهۆی ئەوەی فڕۆكەكە هەموو بەشەكانی بەتەواوەتی ماوەتەوە، گومانی ئەوە دەكرێت بەهۆی تەشویشی ئەلكترۆنی و هێرشكردنە سەریەوە كەوتبێتە خوارەوە.

سەرچاوە عێراقییەكانیش دوپاتی دەكەنەوە، فڕۆكەكە موشەكی هەڵگرتوەو ئەوەش ئاماژەیە بۆئەوەی فڕۆكەكە سیخوڕیی بوە، هاوكات بەهۆی ئەوەی لاشەی فڕۆكەكەش بەساغی ماوەتەوە، پێدەچێت لەبەرزاییەكی زۆردا نەفڕیبێ و بەهۆی كەموكووڕیی میكانیكییەوە كەوتبێتە خوارەوە....

377 جار خوێندراوەتەوە