ئیمارات دارخورما دەنێرێتە سەر مەریخ

01:15 - 09/08/2019
زانستی

بە پێی زانیارییەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی بۆشای ئاسمان محەمد بن زاید، ئەو وڵاتە بەتەمایە یەکەم دارخورما ڕەوانەی مەریخ بکات تا کاردانەوەکان ببینێت کە ئایا لەوێ ئەو درەختە بە سەوزی دەمێنێتەوە یان نا.

 

 ناوەندی لێکۆڵینەوەکە دەڵێت، بۆ زانایان گرنگە کە ئەو دارخورمایە لە بۆشای ئاسمان و مەریخ چی بەسەر دێت، بۆیە چاودێری دارخورماکە دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پڕۆژەیە بەشێكی وەک رێزگرتنە لە هەوڵەکانی شێخ بنزاید بۆ دامەزراندنی ئیماراتی نوێ.

چوار ساڵ پێش ئێستا ئیمارات ئاشکرایکرد کە دەیەوێت شارێکی نیشتەجێبوون لەسەر مەریخ درووستبکات و لە ٢٠ ساڵی داهاتوودا پڕۆژەکە جێبەجێدەکرێت.

ئێستا دەوڵەتانی جیهان لە کێبركێدان کە شتێک تایبەتمەندی خۆیان بێت ڕەوانەی بۆشای ئاسمان بکەن، پێشتریش ئیسرائیل لە بردنی تەوراتێک بەسەر مەریخ شکستی هێنابوو.

1340 جار خوێندراوەتەوە