پەرلەمانی عێراق: حكومەت تەنها لە 39%ی كارنامەكەی جێبەجێكردوە

11:27 - 09/08/2019
عێراق

لیژنەی چاودێریكردنی جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی لە ماوەی شەش مانگدا، تەنها سێ یەكی كارنامەكەی جێبەجێكردوە.
 
ئەنعام خوزاعی، ئەندامی لیژنەی پەرلەمانی عێراق بۆ چاودێریكردنی جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا حكومەتی عێراق، بەسەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی، تەنها لە 39%ی كارنامەكەی جێبەجێكردوە و ئاستی جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانیش سفر بوە، لەكاتێكدا بەپیی راپۆرتی حكومەتی عێراق ئاستی جیبەجێكردنی كارنامەكەی بە 79% دیاری كردوە.


راشیگەیاند، بەشێكی زۆری وەزارەتەكان تاكلایەنە و بەبێ هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان و ئەنجومەنی وەزیران و بەدەر لە كارنامەی وزاریی كاردەكەن و هاوڵاتیانیش دركیان بە هیچ گۆڕانكارییەك نەكردوە لە ماوەی رابردودا.

وتیشی، حكومەت هیچ بەرنامەیەكی نییە بۆ بازاڕی ئابوری و جۆراو جۆركردنی سەرچاوەكانی داهات، بۆ دابینكردنی بودجەی وڵات، تەنها پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.

111 جار خوێندراوەتەوە